سکالۆنی‌ لە بارەی‌ پێکانەکەی‌ مێسییەوە هاتە دەنگ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، تا ئێستا سروشتی پێکانەکەی لیۆنێل مێسی نازانێت، کە لە یارییەکەی تانگۆ بەرامبەر چیلی تووشی بووە.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە لیۆنێل مێسی هاتە دەرەوە و باسی لەوە کرد کە هەست بە هەندێک ناڕەحەتی لە ڕانی ڕاستیدا دەکات، دوای ئەوەی لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا بە توندی لەگەڵ بەرگریکارێکی شیلی پێکدادانێکی زۆری هەبوو.

پرسیار لە لیۆنێل سکالۆنی کرا سەبارەت بە سروشتی پێکانەکەی لیۆنێل مێسی، ئەویش لە وەڵامدا وتی "دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە قسەم لەگەڵ مێسی نەکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتایی یارییەکەدا بینیم لەگەڵ دی ماریا و لاوتارۆ مارتینێز بە درێژایی 50 مەتر ڕادەکات، ئەمەش دوا وێنەیە کە لە سەرمدایە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناتوانم زیاتر بڵێم، چونکە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە نەمبینیوە”.


PM:09:06:26/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌