زاراگۆزا : بەرشەلۆنە گفتووگۆی‌ لەگەڵ کردم



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یەکێک لە ئەستێرەکانی بایرن میونشن دان بەوەدا دەنێت کە بەرشەلۆنە هەوڵی‌ گواستنەوەی‌ داوە.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، بارسێلۆنا لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا لە کاتی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا هەوڵی ئەوەی بوو برایان زاراگۆزای لاو لە گرانادا بگوازێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە ڕووی لە بایرن میونشن کرد.

زاراگۆزا لە میانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیدا ئاشکرایکرد: "پێش گرێبەستکردن لەگەڵ بایرن میونشن گفتوگۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە هەبووە، ئەگەری گواستنەوەی بۆیان هەبوو، بەڵام هیچ یەکلایی نەبووە بەهۆی‌ قەیرانی‌ دارای ئەو یانەیەوە .


PM:07:11:28/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌