پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی‌ خەیاڵی‌ بۆ گواستنەوەی‌ لامین یامال ئامادە دەکات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ پاریس سانجێرمانی‌ فەڕەنسی‌ گرێبەستێکی‌ خەیاڵی‌ بۆ گواستنەوەی‌ لامین یامال ئامادە دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بە پشتبەستن بە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی یەمال بخاتەگەڕ.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پاریس سانجێرمان ئۆفەرێک بە بەهای 250 ملیۆن یۆرۆ (211 ملیۆن پاوەند ) ئامادە دەکات بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ئەو ئەستێرە لاوە و ئەگەر ئەم گرێبەستە تەواو بێت ئەوا گرانترین گرێبەست دەبێت لە مێژووی تۆپی پێدا.

هاندەرانی بەرشەلۆنە یادەوەرییەکی باشیان لەگەڵ پاریس سانجێرمان نییە، چونکە یانە پاریسییەکە لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتوو بوو لە ڕفاندنی نەیمار جونیۆر لە دڵی کامپ نو.

یەمال لە 51 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 7 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 گۆڵیشی دروستکردووە.



PM:08:49:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌