لە بارەی‌ وازهێنانی‌ ڕۆناڵدۆ لە یاری‌ نێودەوڵەتی‌ ڕۆبێرتۆ مارتینێز هاتە دەنگ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆبێرتۆ مارتینێز، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال، وەڵامی هەواڵی وازهێنانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لە یاری‌ نێودەوڵەتی دایەوە

مارتینێز لەگەڵ پورتوگال باسی داهاتووی ڕۆناڵدۆ و پیپی کرد، بەتایبەتی کە یەکەمیان تەمەنی ٣٩ ساڵە و دووەمیان تەمەنی گەیشتووەتە ٤١ ساڵ.

ڕاهێنەری پورتوگال لە لێدوانێکدا کە تۆڕی بی بی سی سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: ئێمە هێشتا بەدەست کاریگەرییەکانی ئەو شکستە دەناڵێنین زۆر قورسە لەم کاتەدا هیچ بڕیارێک بدەین.

ڕۆناڵدۆ و پیپی بەشداریان کرد لە بردنەوەی نازناوەکەی پورتوگال لە ساڵی 2016 لەسەر حیسابی فەرەنسا کە ئەوکات میوانداری پاڵەوانێتیەکەی دەکرد.



PM:08:36:06/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌