‌نوێترین زانیار لە بارەی‌ داهاتووی‌ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی‌ پورتوگال بڵاو دەبێتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیچ بڕیارێکی‌ لە بارەی‌ داهاتوویەوە نەداوە سەبارەت بە وازهێنانی‌ لە یاری‌ نێودەوڵەتی‌ .

بە گوێرەی سەرچاوە نزیکەکان لەو یاریزانەوە، تاوەکو ئێستا کریستیانۆ هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە لەو بارەیەوە و سەرجەم هەواڵەکان ساختەن.

کریستیانۆ تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە دەربارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردە و تەنها دوای یارییەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە .

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە پاش شکستەکەیان بەرانبەر فەڕەنسا هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کرد ئەو ئەستێرە پورتوگالییە واز لەیاری‌ نێودەوڵەتی‌ دەهێنێت.



PM:04:16:08/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌