‌یەکێتی‌ تۆپێی‌ ئەمریکای‌ باشور لە بارەی‌ شەڕەکەی‌ یاریزانانی‌ ئۆرۆگوا و هاندەرانی‌ کۆڵۆمبیا هاتە دەنگ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بەو پێکدادانانەی بڵاوکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نێوان یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و هاندەرانی کۆڵۆمبیا دوای یارییەکەی هەردوو یانە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەمریکای ٢٠٢٤ ڕوویدا .


دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە ڕووداوی ناخۆش ڕوویان دا، چونکە پێکدادانی توندوتیژ لە نێوان یاریزانانی ئۆرۆگوای و هاندەرانی کۆڵۆمبی ڕوویدا، بە سەرۆکایەتی داروین نونێز .

فیدراسیۆنی ئەمریکای باشوور لە بەیاننامە فەرمییەکەیدا نووسیویەتی: هیچ شوێنێک بۆ لێبوردەیی و توندوتیژی لە ناو یاریگا و دەرەوەی یاریگادا نییە و بە توندی ئیدانەی ئەو ڕووداوانە دەکات .

یاریزانی لیڤەرپوول نونێزی تاکە کەس نەبوو کە لەگەڵ هاندەرانی کۆڵۆمبیدا تووشی پێکدادان بوو بەڵکو ڕۆناڵد ئاراوخۆ و خۆسێ ماریا خیمێنیز هەبوون کە ڕووبەڕووی هاندەران بونەوە .


PM:04:25:12/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌