مپاپێ‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ بووه‌ یاریزانی‌ ڕیاڵ مه‌درید



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ریاڵ مەدرید ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ مباپێ راگەیاند و لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە هاندەرانی ناساند.

بە فەرمی کیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئامادەبوونی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆک واژووی‌ لەسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد کە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و تا هاوینی 2029یە.

دواتر یانە ئیسپانیەکە ئاهەنگێکی ناساندنی گەورەیان بۆ مباپێ سازکرد لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە بە پێی زۆربەی سەرچاوەکان زیاتر لە 85 هەزار هاندەر لە یاریگاکەدا ئامادەییان هەبووە و کیلیان مباپێش به‌ درێشی‌ ژماره‌ 9 وه‌ وێنه‌ی‌ گیرا كه‌ له‌و یانه‌یه‌ درێسی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ ده‌پۆشێت .



PM:08:57:16/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌