مانچستەر یونایتد نزیکە لە ڕفاندنى ئامانجەکەى ڕیاڵ مەدرید



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

مانچستەر یونایتد نزیکە لە گواستنەوەی لێنی یۆرۆی بەرگریکاری فەرەنسی، یاریزانی یانەی لیل

بیرکردنەوەی مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی لەگەڵ یۆرۆ لەژێر ڕۆشنایی پێویستی گواستنەوەی بەرگریکارێکی نوێدا دێت لەدوای ڕۆیشتنی ڕافایل ڤاران.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، کە یانەی لیلی فەرەنسی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئۆفەرێک بەبڕی 62 ملیۆن یۆرۆ بەمەبەستی دەستبەرداربون لە لینى یۆرۆ

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مانچستەر یونایتد لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ بریکارەکانی یاریزانەکە دەکات لەسەر مەرجە کەسییەکانی گرێبەستەکە بۆ ئەوەی بە فەرمی ڕێککەوتنەکە تەواو بکات.

یۆرۆ تەمەنی 18 ساڵە و لە یاریکردن لە پۆستی بەرگریکاری ناوەڕاستدا یارى دەکات گرێبەستەکەی لەگەڵ لیل لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى هەوڵى گواستنەوەى یاریزانەکە دەدات .


PM:04:05:17/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌