سەرۆك وجێگری شاندی ئۆڵۆمپی عێراق بۆ ئۆڵۆمپادی پاریس كوردن



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

هەردە  رەئوف سەرۆكی شاندی ئۆڵۆمپی  عێراق  سەبارەت بەبەشداری تیپ ویاریزانەكانی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 گوتی : سێشەممەی رابردوو رێكەوتی 16-7شاندی ئۆڵۆمپی عێراق گەیشتینە گوندی وەرزشی ئۆڵۆمپی،من وەك سەرۆك شاند و سەرمەد عەبدولئیلاه وەك جێگری سەرۆك شاندی ئۆڵۆمپی عێراق كە ئەویش كوردە،هەوڵەكانمان بۆ خۆئامادەكردنی یاریزانەكان ومەشق وراهێنان وبۆ كێبڕكێیەكانی ئۆڵۆمپی پاریسی 2024 .

هەردە رەئوف گوتیشی : شاندەكانی عێراق پێكهاتوون لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراق و یاریزانێكی بەرزكردنەوەی قورسایی و یاریزانێكی مەلەوانی و گۆڕەپان ومەیدان ویاریزانێكی جۆدۆ .

 هەردە ووتیشی : ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق دەگاتە شاری لیۆنی فەرەِنسی،دوای ئەوەی كەمپێكی مەشق وراهێنانیان بۆ ماوەی (8  رۆژ كردەوە ویارییەكی دۆستانەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی میسر ئەنجامدابوو كە بەئەنجامی (2-1) یارییەكەیان دۆڕاندبوو .

هەروەها هەردە گوتی : هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراق یەكەم یارییان رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئۆكڕانیا دەبنەوە لە 24-7 ویاری دووەم لە 27-7 بەرانبەر ئەرژەنتین ویاری سێیەم لەشاری نیس رووبەڕووی مەغریب دەبنەوە لە رێكەوتی 30-7 ، هەروەها گوتی :  یاریزانی مەلەوانی وجۆدۆ 22-7- دەگەنە شاری لیۆن،هەروەها رێكەوتی 25-7 یاریزانی گۆڕەپان ومەیدان وبەرزكردنەوەی قورسایی دەگەنە شاری لیۆن،ئەمە كێبڕكێیەكانی یاریزانانی عێراقە لە ئۆڵۆمپیاد .

لەكۆتایی هەردەرەئوف گوتی : هەموو كارئاسانیەك بۆ یاریزانەكان وشاندی ئۆڵۆمپی عێراق كراوە،شوێنەكانیان ئامادەكراوە وئێمە هەموو شتێكمان بۆ ئامادەكردوون،لەگەڵ گەیشتنی یاریزانەكان،دەست دەكەن بە مەشق و راهێنان و خۆئامادەكردن بۆ كێبڕكێیەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024.


PM:04:22:19/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌