‌مانچستەر یونایتد دەیەوێت یاریزانێکی‌ بەرشەلۆنە بگوازێتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ مانچستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ مارکۆس ئەلۆنسۆی‌ بەرگریکاری‌ ئارسیناڵ واژووبکات

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەلۆنسۆ یەکێکە لەو ناوانەی لە لیستی کارەکانی مان یوناییتدایە، بەو پێیەی یانەکە دەمێکە دەیەوێت ئەستێرەیەک لە باڵی بەرگری چەپ بگوازێتەوە.

ئەلۆنسۆش کەمترین تێچووی دەوێت بۆ شەیتانە سورەکان، چونکە لە ئێستادا بە گواستنەوەی بێبەرامبەر ئامادەیە، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا کۆتایی هات.


PM:04:36:25/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌