‌ڕافینیا دوا هەڵوێستی‌ خۆی‌ لە بارەی‌ داهاتووی‌ لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕافینها یاریزانی  بەرشەلۆنە دوا هەڵوێستی خۆی لەبارەی جێهێشتنی یانە کەتەلۆنییەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا ڕاگەیاند.

دەنگۆی زۆر لەسەر ئایندەی ڕافینیا لەگەڵ بەرشەلۆنە بڵاوبووەوە لەبەر ڕۆشنایی خواستی یانەکە بۆ فرۆشتنی ڕافینیا و سوودمەندبوونی دارایی بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستە نوێیەکان.

ڕافینیا لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "سپۆرت”ی کەتەلۆنی باسی هەڵوێستی خۆی لە جێهێشتنی بارسێلۆنا کرد و وتی: بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی کارەکانم لەگەڵ هانسی فلیک”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشوویەکی هاوینەی زۆر باشم هەبوو و ئێستا ئامادەم کاربکەم و ڕاهێنان بکەم وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ.

لە دوو وەرزی ڕابردوودا لەگەڵ بەرشەلۆنە، ڕافینیا 10 گۆڵی تۆمارکرد و زۆرترین ئەسیستیشی کرد، بەڵام هەواڵی ڕۆیشتنی بڵاو بۆتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ دەرکەوتن و درەوشاوەیی لامینی یامال لە پێگەی باڵی ڕاستدا.


PM:10:26:29/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌