کاردانەوەی‌ فلیک پاش بردنەوەیان لە مان سیتی‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

هانسی‌ فلیکی‌ ڕاهێنەری‌ یانەی‌ بەرشەلۆنە خۆشحاڵە بە بردنەوەکەیان لە مان سیتی‌ و لە ئاستی‌ یاریزانەکانی‌ ڕازییە.

دوای بردنەوەی بەرشەلۆنە بەرامبەر مانچستەر سیتی، هانسی فلێکی ئەڵمانی کە یەکەم یاری سەرپەرشتی یانە کەتەلۆنیەکەی کرد دڵخۆشی خۆی بە بردنەوە بەرامبەر یانە ئینگلیزیەکە دوپاتکردەوە.

فلێک رایگەیاند، سەرکەوتنەکەیان سەرەتایەکی باشە، یاریزانەکانیش زۆر شانازییان بە بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە کرد.

وتیشی: بەرامبەر مان سیتی یاریمان کرد کە تیپێکی گەورەیە و لە ماوەی هەشت ساڵدا پیپ گواردیۆلا فەلسەفەیەکی نایابی دروستکردووە، لەبەر ئەوە دڵخۆشبووین بە ئەنجامەکە.

دەشڵێت: یاریزانەکانی وەک تیمێک بەرگریان کردووە و هێرشیان کردووە و هەموویان شەڕیان بۆ یەکتر کردووە ئەمە زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.

دوپاتیشیکردەوە، لە یەک شت پەشیمانە لە یارییەکەدا ئەویش پاشەکشەکردن بووە لە تایمی دووەمدا، بەو پێیەی دەیانەوێت هەمیشە بە هێرشبردن یاریبکەن.



PM:04:21:31/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌