‌لیڤەرپوڵ داهاتووی‌ سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەڵوێستی خۆی لەبارەی فرۆشتنی محەمەد سەڵاح  بە یانەیەکی خولی سعودیە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا یەکلاییکردەوە.

چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی باسیان لە ڕەزامەندی لیڤەرپوول کرد بۆ ڕۆیشتنی سەڵاح بۆ خولی ڕۆشن لەم هاوینەدا.

ماڵپەڕی "یالا کورا” ئاشکرایکردووە، بەپێی سەرچاوەیەکی یانەکە، لیڤەرپوول سورە لەسەر مانەوەی سەڵاح،ڕۆیشتنی ڕەتدەکاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاهێنەری نوێی هۆڵەندی، ئارن سلۆت، لە پرۆژەکەی لەگەڵ یانەکەدا پشت بە سەڵاح دەبەستێت و شێوازی یاریکردنی لەسەرئەو یاریزانە دادەنێت

لە کۆتایشدا دەڵێت یانە ئینگلیزییەکە لەسەر داوای سلۆت دەیەوێت گرێبەستی سەڵاح نوێبکاتەوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆکان دەستیپێکردووە.



PM:09:26:10/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌