‌فلێکس دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

پێدەچێت جواو فلێکس بگەڕێتەوە بۆ خولی‌ ئینگلیزی‌ بۆ یاریکردن و جارێکی‌ دیکە درێسی‌ چێڵسی بپۆشێتەوە.

ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی ئاشکرای کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا گۆڕانکارییەکی کتوپڕ لە داهاتووی جواو فیلیکسی باڵی تیپی یەکەمی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕوویداوە.

جواو لە مانگی یەک تاوەکوو مانگی شەشی 2023 بە خواستن یاری بۆ بلوزکردووە و دەیەوێت دووبارە یاری بۆ ئەو یانەیە بکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، جواو فیلیکس و بەڕێوەبەری کارەکانی خۆرخی مێندێز گەشتیان کردووە بۆ لەندەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی چێڵسی.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیش بەوەکراوە جواو خواستی خۆی بۆ یاریکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەربڕیبوو، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە بەهۆی خراپی بار و دۆخی دارایییەوە نەیان توانی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە بگوازنەوە.



PM:04:26:12/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌