مانچستەر یونایتد لە یاریزانیکی‌ پاریس سانجێرمان نزیکە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ مانچستەر یونایتد دەیەوێت مانیۆل ئۆگارتی‌ یاریزانی‌ پاریس سانجێرمان بگوازێتەوە ڕیزەکانی‌.

ناوی مانوێل ئۆگارتی تەمەن 23 ساڵ لە هاوینی ئەمساڵدا بەجێهێشتنی‌  یانەی پاریس سانجێرمان بەستراوەتەوە، چونکە پابەندە بە گواستنەوەی بۆ مانچستەر یونایتد، کە پێش کۆتایی هاتنی یارییەکانی مێرکاتۆ بەدوای یاریزانێکی بەرگریدا دەگەڕێت.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X” ئاماژەی بەوە کردووە کە مانچستەر یونایتد کار لەسەر پێشکەشکردنی ئۆفەری خواستن دەکات لەگەڵ کڕینی ئیجباری هاوینی داهاتوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئۆگارتی.


ڕۆژنامەنووسەکە باس لەوەش دەکات کە دانوستانەکان بەم شێوەیە بەردەوامن و خۆرخی مێندێز بریکاری یاریزانەکە سەرکردایەتی گفتوگۆکانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەکات.

ئۆگارتی دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت بچێتە شەیتانە سوورەکان، هەروەها فشار دەخاتە سەر ئیدارەی یانەکەی دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا لەسەر مەرجە شەخسییەکان لەگەڵ یونایتد ڕێککەوتن.



PM:04:32:21/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌