نیمار خۆی‌ پێشکەشی‌ بەرشەلۆنە کردووە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

نەیماری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی، خۆی پێشکەش بە یانەی بەرشەلۆنە کردووە، لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"، نەیمار لەم هاوینەدا خۆی پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە، کاتێک بۆی دەرکەوت کە بارسا بەدوای یاریزانێکی نوێی باڵی چەپدا دەگەڕێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەیمار بینیویەتی دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە درێسی بەرشەلۆنە لەبەر بکات، بەڵام هانسی فلیکی ڕاهێنەر ئەو کەسە بوو کە پێشنیارەکەی ڕەتکردەوە، و پێی باشتر بوو لەم پۆستەدا بەدوای بژاردەی دیکەدا بگەڕێت.

ڕوونیشیکردەوە، نێکۆ ویلیامز ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیک بلباو هەڵبژاردەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە بوو، بەڵام بەهۆی یاسای دادپەروەرانەی دارایی و خواستی یاریزانەکە بۆ مانەوە لە بیلباو گرێبەستەکە شکستی هێنا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە بەردەوامە لە گەڕان بەدوای بژاردەی دیکەدا، لە ئێستادا فێدریکۆ کیێسای ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس بە نزیکترین بژاردەی بەرشەلۆنە دادەنرێت، ڕەنگە گرێبەستەکە بە نرخێک لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ ملیۆن یۆرۆ ئەنجامبدرێت.



PM:04:30:26/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌