لە کۆتا ڕۆژەکانی‌ بازاڕی‌ گواستنەوە چی‌ ڕوویدا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئارسنال گواستنەوەی رەحیم ستێرلینگی راگەیاند و سانچۆش چووە چێڵسی 

لە کۆتا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی خولە جیاوازەکانی ئەوروپا، چەندین گرێبەستی نوێ ئەنجامدران، رەحیم ستێرلینگ بە خواستن لە یانەی چێڵسیەوە چووە یانەی ئارسناڵ.

یانە لەندەنیەکە ئاشكرایانکرد، گرێبەستەکەی ستێرلینگ لەگەڵیاندا بۆ ماوەی یەک وەرزە، بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیش بێت ئارسناڵ بڕی 100 هەزار پاوەند لە مووچەی هەفتانەی ئەو یاریزانە دەدات.

لە لایەکی ترەوە یانەی چێڵسی ئینگلیزی گواستنەوەی جادۆن سانچۆی بە خواستنی یەک ساڵ و مافی کڕینەوە لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە راگەیاند.

یانەی چێڵسی دەتوانێت لە هاوینی ساڵی داهاتوودا دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی سانچۆ، بەرامبەر بڕی 25 ملیۆن پاوقەند گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.

هاوکات ئارماندۆ بۆرخا بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک پەیوەندی بە ئێڤەرتن کرد 

بەفەرمی ریس نێڵسن بەشێوەی خواستن لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە فولهام کرد لە لایەکی‌ ترەوە بەفەرمی ئەهلی سعودی گواستنەوەی ئیڤان تۆنی بۆ ریزەکانی راگەیاند جگە لەوەش بەفەرمی کارلۆس سۆلێر لە پاریس سانجێرمانەوە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد 
لە ئەڵمانیاش  سباستیان هالەر بەشێوەی خواستن لە دۆرتموندەوە پەیوەندی بە لێگانێس کرد 



PM:08:10:31/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌