كچانی‌ عێراق یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان نوسییه‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ كه‌نار ده‌ریایی‌ كچانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ شاری‌ حه‌مامات له‌ ولاَتی‌ تونس ده‌ستی‌ پێكردوو له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆیاندا هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق توانیان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگ بنوسنه‌وه‌ .

پێش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 6 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 و له‌ یه‌كه‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ دا هه‌ڵبژارده‌ی‌ كچانی‌ عێراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌حرین یاری‌ كرد و دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌لایه‌ن كچه‌ كورده‌كانی‌ نوێنه‌ری‌ عێراق دواجار توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ دوو سێتی‌ بێ‌ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن به‌ خاڵه‌كانی‌ 21 - 17 و 21 - 18 .


PM:05:20:06/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌