‌ڕۆدریگۆ ڕووبەڕووی هەمان باروودۆخی‌ دیماریا دەبێتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئەوەی‌ بەسەر دیماریا هات ڕەنگە بەسەر ڕۆدریگۆی‌ بەڕازیلیشدا بێت 

تۆڕی "ریلیڤۆ” بڵاویکردەوە، ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەوەی بەسەر ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی لە ڕیزەکانی مێرێنگێدا هاتووە، دووبارە دەکاتەوە.

ڕۆدریگۆ گۆس لە سەرەتای ئەم وەرزەدا هەست بە کەم نرخی‌ دەکات دوای ئەوەی هەمووان باسیان لە سێ یاریزانە نوێیەکەی کیلیان مباپێ و بێلینگهام و ڤینیسیۆس جونیۆر کرد، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئەم یاریزانە هۆکارێکی‌ گرنگی‌ بردنەوەی‌ چامپیۆنسلیگ و خولی‌ ئیسپانی‌ بووە بۆ یانەکەی‌ 

تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بارودۆخی ڕۆدریگۆ هاوشێوەی ئەو بارودۆخەیە کە دی ماریا ڕووبەڕووی بووەتەوە کاتێک گاریس بەیڵی وێڵزی ڕووی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دیماریا هەستی بە بێ قەدرزانی کردووە بۆیە بڕیاریدا بڕوات ، بەڵام ڕۆدریگۆ هێشتا نەگەیشتووەتە ئەم قۆناغە.

بەڵام لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕۆدریگۆ ئەوە دەسەلمێنن کە بابەتەکە دەستیکردووە بە کاریگەری لەسەری، ڕەنگە لە کۆتایی وەرزدا داوای ڕۆیشتن بکات ئەگەر دۆخەکە خراپتر بوو.


PM:03:50:10/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌