پیرێز بڕیارێکی‌ گرنگ دەدات سەبارەت بە ڤینسیۆس وبیلینگهام



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

فلۆرێنتینۆ پێرێزی‌ سەرۆکی‌ ریاڵ مەدرید بریاریداوە مووچەی بێلینگهام و ڤینیسیۆس هاوتای مووچەی مباپێ بکات لە یانەکەدا .

تۆری ریلیڤیۆی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، مباپێ ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت بەڵام ڤینی و بێلینگهام تەنیا 10ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن .

فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریداوە پێنج ملیۆن یۆرۆ بەناوی پاداشتەوە بخاتە سەر مووچەی ئەو دوو یاریزانە و بەهەمان شێوەی مباپی ئەوانیش ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەربگرن ، بۆ ئەوەی‌ کێشە دروست نەبێت .


PM:10:46:22/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌