ئەنچیلۆتی‌ و مباپێ ڕکابەر فلیک و لامین ماڵ دەکەن



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئەنچیلۆتی‌ و مباپێ ڕکابەری‌ فلیک و لامین یاماڵ دەکەن بۆ باشترینی‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ خولی‌ ئیسپانی‌.

پێگەی فەرمی خولی ئیسپانیا، لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتە جیاوازەکانی ئەم مانگەی خولی پلە یەکی بڵاوکردەوە کە کێبڕکێیەکی بەهێز بوونی هەیە.

پێنج یاریزان پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترینی ئەم مانگەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا کە ئەوانیش کیلیان مباپێی ریاڵ مەدرید و لامین یامالی بەرشەلۆنە و ئیناکی ویلیامزی ئەتلەتیک بلباون لەگەڵ لۆسێلسۆ و کارلۆس ڤیسنتی.

مباپێ لەم مانگەدا تا ئێستا چوار یاریزانی لە خولی ئیسپانیا ئەنجامداوە و پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و خاوەنی یەک ئەسیست بووە، لامین یامالیش دوو گۆڵی کردووە.

لەسەر ئاستی راهێنەرانیش، هەریەکە لە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید و هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە و ئارنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری ئەتلەتیک بلباو پاڵیوراون.



PM:03:52:26/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌