‌هانسی‌ فلیک: ئامانجمان کۆکردنەوەی‌ زۆرترین خاڵە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

هانسی‌ فلێک جەختدەکاتەوە یۆنگ بۆیز بەرگریەکی بەهێزیان هەیە و ئامانجی یانەکەشی بردنەوەی‌ یارییەکە و کۆکردنەوەی‌ زۆرترین خاڵە 

هانسی فلێکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یاریەکەیان بەرامبەر یۆنگ بۆیز لە چامپیۆنز لیگ رایگەیاند، شیکاریان بۆ استی یۆنگ بۆیز کردووە و ئەوان ئازایانە بەرگری دەکەن وەک ئەوەی بەرامبەر حەستۆن ڤێلا لە یاری رابردوودا ئەنجامیانداوە.

فلێک وتی، دەبێت عەقڵیەتێکی گەورەمان هەبێت و بە وریاییەوە یاری بکەین، ئامانجمان بردنەوەیە لە هەموو یارییەکاندا لە پێناو ئەوەی زۆرترین خاڵ کۆبکەینەوە و چێژ لە یارییەکانمان وەربگرین.

وتیشی، لە یاری رابردوو بەرامبەر ئۆساسۆنا چەند یاریزانێکم کردبووە یەدەگ لەپێناو ئەوەی لەم یاریەی چامپیۆنز لیگدا ئەنجامێکی نایاب بەدەستبهێنین، گەڕانەوەی دی یۆنگیش هەواڵێکی نایابە بۆ یانەکەمان.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە هاوسەنگی بگەڕێننەوە بۆ یانەکەیان بەتایبەت دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا، دەبێت کەمترین هەڵە ئەنجامبدەن تا بتوانن سەرکەوتوو بن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.



PM:04:35:01/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌