‌رۆدیگێر قورسترین یاریزان ئاشكرا دەكات كە ڕووبەڕووی بۆتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری ئەڵمانی و بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید باشترین یاریزان دیاری دەكات كە لەگەڵی یاری كردووە و قورسترین یاریزانیش دەستنیشان دەكات كە ڕووی بۆتەوە.

ڕودیگەر باشترین یاریزانی ئاشکرا کرد کە لە ژیانی وەرزشیدا لەگەڵیدا یاری کردبێت، هەروەها قورسترین هێرشبەرە کە لە ژیانی وەرزشیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە.

بەرگریکاری نێودەوڵەتی ئەڵمانی تەمەن ٣١ ساڵ لە چاوپێکەوتنێکی درێژخایەندا لەگەڵ ڕۆژنامەی "مارکا”ی ئیسپانی قسەی کرد.

سەبارەت بە باشترین یاریزانی تۆپی پێ کە تا ئێستا لەگەڵیدا یاری کردبێت، لە وەڵامدا وتی: کەریم بنزیمە، دەتوانم زۆر شت بڵێم دەزانی، دەمتوانی باسی لۆکا مۆدریچ یان تۆنی کرۆس یان ئیدن هازارد بکەم، بەڵام دەبێت لەگەڵ کەریم بنزیمە بمێنمەوە، چونکە ئەو هێرشبەرێکی گەورە بوو زیرەکییەکەی باوەڕپێنەکراوە!

ڕودیگەر لە درێژەی قسەکانیدا باسی قورسترین هێرشبەری کرد کە ڕووبەڕووی بووەوە، وتی: بۆ من ئەو هێرشبەرەی زۆرترین سەرئێشەی لێکەوتەوە ئەگوێرۆیە زۆر قورس بوو ڕووبەڕووی ئەم پیاوە ببمەوە، زۆر قورس بوو دەمتوانی بڵێم مێسی یان ڕۆناڵدۆ. بەڵام ئەوان  بۆ من خەڵکی هەسارەیەکی ترن”.



PM:09:24:04/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌