مژدەیەکی خۆش چاوەڕێی فلیک دەکات دوای پشووی نێودەوڵەتی



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

هانسی فلیکی ئەڵمانی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت سەبارەت بە بارودۆخی یەکێک لە یاریزانە پێکراوەکانی‌ لە ماوەی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، گاڤی بە ڕوونی لە ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنەدا دەدرەوشێتەوە، ستافی تەکنیکیش پێیان وایە یاریی داهاتووی یانەی سیڤیلیە لە 20ی ئۆکتۆبەر باشترینە بۆ گەڕانەوەی دوای 11 مانگ لە دوورکەوتنەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە وریایی هۆکاری سەرەکی بووە لە پرۆسەی چاکبوونەوەی گاڤی بەهۆی سەختی پێکانەکەیەوە، هەروەها ئەو یاریزانە یەکەم کەس بووە پابەندی وریایی بووە بە ئامۆژگاری باشی یانەکە و دەوروبەرەکەی (خانەوادەکەی و بریکارەکەی، ئیڤان دی لا پێنا).

فلیک پلانی هەیە زۆر بە وردی ئیدارەی گەڕانەوەی گاڤی بۆ تیپەکە بکات، چونکە دەبینێت یاریزانەکە ڕۆژانە مەشق و ڕاهێنان دەکات و لەگەڵ باقی هاوڕێکانی لە ئاستێکی سەرسوڕهێنەردا یاری‌ دەکات



PM:08:31:07/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌