ئینریکی‌ دەرگای‌ ڕۆشتن بۆ ئەستێرەیەکی‌ تیپەکەی‌ دەکاتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، دەرگای جێهێشتنی یانەکەی بۆ ڕاندال کۆلۆ مۆانی هێرشبەری فەرەنسی کردەوە.

موانی لە باشترین ئاستی خۆیدا لەگەڵ تیپەکەدا نیشان نادات، لەم وەرزەشدا ٧ یاری لە خولی فەرەنسا ئەنجامدا، کە تیایدا توانی تەنها دوو گۆڵی‌ تۆمار کردووە 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئینریکی ڕاهێنەر قەناعەتی بە تواناکانی کۆلۆ مانێ نییە، ئەمەش دەرگا بەڕووی ئەگەری جێهێشتنی یانەکەی بەم نزیکانە دەکاتەوە. 

ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆلۆ مانێ بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە لە مانگی یەکدا، بەتایبەتی کە ئەو خولەکانەی یاریکردن بەدەست ناهێنێت کە دەیەوێت لەژێر سەرکردایەتی ئینریکیدا. 

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاریس سانجێرمان ئامادە نییە بە کەمتر لە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.



PM:03:29:09/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌