‌لیڤەرپوڵ جێگرەوەی‌ ڤان دایکی‌ دیاری‌ کردووە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئیدارەی لیڤەرپوول جێگرەوەیەکی بۆ ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری بەئەزموونی هۆڵەندی دیاری‌ کردووە ، کە هێشتا داهاتووی لەگەڵ تیپەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول چاوی لەسەر لۆیک بادی بەرگریکاری لاوی فەرەنسییە یانەی‌ سیڤیلیەی‌ ئیسپانییە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیڤیلیە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لاوە بفرۆشێت، پارەی دارایی کەمتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ قبوڵ ناکات.

بادی تەمەنی 24 ساڵ گرێبەستەکەی‌ لەگەڵ یانەی سیڤیلیە تا مانگی حوزەیرانی 2029 درێژدەبێتەوە.

بادی لە 67 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ یانەی سیڤیلیە کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە.



PM:08:50:15/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌