لیڤەرپوڵ دەیەوێت ئەستێرەیەکی‌ ڕیاڵ مەدرید بگوازێتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ لیڤەرپوڵی‌ ئینگلیزی‌ چاوی‌ لە تواناکانی‌ ئۆرلین چوامینی‌ ئەستێرەی‌ هێڵی‌ ناوەندی‌ یانەی‌ ڕیاڵ مەدریدە.

لە ماوەی‌ ڕابردودا چەند هەواڵێک بڵاو بوەوە کە یانەی‌ شاهانە لە ئەگەری‌ گرێبەستێکی‌ گونجاو دەیەوێت دەستبەرداری‌ چوامینی‌ بێت 

پێگەی‌ تیم تۆکی‌ بەڕیتانی‌ ئاشکرای‌ کردووە کە بەرپرسانی‌ لیڤەرپوڵ لەسەر خواستی‌ سلۆتی‌ ڕاهێنەری‌ یانەکەیان دەیانەوێت هەوڵی‌ گواستنەوەی‌ چوامینی‌ بدەن.

پێگەکە باسی لەوەش کردووە بەهای گرێبەستی چۆوامینی لە 100 ملیۆن پاوەند کەمتر نابێت،یانەی‌ شاهانە لەوە کەمتر دەستبەرداری‌ نابێت .


PM:03:25:04/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌