پێشمهرگه سپۆرت -
رۆبن ئامۆریمی راهێنەری نوێی مان یونایتد هیوادارە یانەکە لە گواستنەوەکانی ئەم زستانەدا گرێبەست لەگەڵ دانیلۆی بەڕازیلی واژووبکات
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی، ئەمۆریم هیوادارە ئیدارەی یونایتد دانیلۆ، ئەستێرەی ئێستای یۆڤانتۆس، لە وەرزی زستانەی مێرکاتۆ لە مانگی یەکدا بگوازێتەوە.
ئەمۆریم پێی وایە دانیلۆ لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی هێڵی بەرگری یونایتد ئەگەر ئیدارەی یانەی یونایتد بتوانێت گرێبەستی لەگەڵدا بکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بریکاری دانیلۆ کراوەیە بۆ بیرۆکەی دانوستان بۆ چارەسەرکردنی چارەنووسی ئەو یاریزانە، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت.
دانیلۆ تەمەنی 33 ساڵ لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 نوێنەرایەتی یانەی مانچستەر سیتی کردووە.
دانیلۆ 34 یاری لە خولی ئینگلیزی بۆ سیتی ئەنجامداوە و 4 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها لە وەرزەکانی 2017/2018 و 2018/2019 دوو جار نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێناوە.