پێشمهرگه سپۆرت -
رۆناڵدۆ خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی پورتوگالەوە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ شەوی ڕابردوو لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی پورتوگالەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا بەهۆی ئەوەی گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکەیانە.
دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، کریستیانۆ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ئێستا لەو ساتانەدا دەژی کە کاتیە و ناتوانێت بیر لە ماوەیەکی درێژخایەن بکاتەوە، بە دڵنیاییەوە هێشتا ئامانجم هەیە و دەمەوێت بگەم پێی.
رۆناڵدۆ وتی، دەمەوێت بگەم بە گۆڵی ژمارە هەزار لە کاروانە وەرزشیەکەمدا بەڵام پێناچێت کارێکی هێندە ئاسان بێت
وتیشی، دەبێت چاوەڕێی وەڵامی پێیەکانم بکەم کە ساڵی داهاتوو چۆن دەبن و توانایان دەبێت بەردەوام بن یان نا، ئەگەر گەیشتم بە هەزار گۆڵ ئەوا زۆر باشە ئەگەر نەگەیشتم ئەوا من هەر ئەو یاریزانەم کە زۆرترین گۆڵم لە مێژوودا تۆمارکردووە.
رونیشیکردەوە، کاتێک پەیوەندی بە هەڵبژاردەی نیشتمانەوە کردووە تەمەنی 18 ساڵ بووە و تەنها ئامانجی ئەوە بووە یاری بکات بەڵام دواتر گەیشتووە بەو ئاستەی کە ئێستا تیایدا دەژی.
دەشڵێت، وەرگرتنی ئەم خەڵاتە شانازیەکی گەورەیە و وەک سەرەتایەک دەیبینم نەک کۆتایی، بە دڵنیاییەوە پورتوگال وڵاتێکی گەورەیە و خاوەنی چەندین ئەستێرە و یانەی گەورەیە.