پاریس محەمەد سەڵاحی‌ دەوێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ پاریس سانجێرمان دەیەوێت بە گرێبەستێکی‌ ئازاد محەمەد سەڵاح بگوازێتەوە .

گرێبەستەکەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، یاریزانەکەش زیاتر لە جارێک ڕایگەیاند کە دەست بە دانوستانەکانی نوێکردنەوە لەگەڵ یانەکەی ناکات .

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت محەممەد سەڵاح بە گواستنەوەی بێبەرامبەر بگوازێتەوە .

سەڵاح دەتوانێت لە مانگی یەکی داهاتووەوە لەگەڵ هەر یانەیەک لە دەرەوەی ئینگلتەرا دانوستان بکات، ئەگەر نەگەیشتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول .

شایەنی باسە خولی سعودیەش بژاردەیەکی ترە بۆ محەمەد سەڵاح، بەو پێیەی پێشتر یانەی ئیتیحاد جدە ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش کردبوو کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن لیڤەرپوولەوە ڕەتکرایەوە .

جگە لەوەش پێشتر باس لەوە کرابوو کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی سعودی نەسر داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە سەڵاح بگوازنەوە .



PM:06:45:02/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌