پێشمهرگه سپۆرت -
جیۆڤانی مانا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ناپۆلی، ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد کە یانەی مانچستەر یونایتد گرنگی بە ڤیکتۆر ئۆسیمنی هێرشبەری نەیجیری دەدات.
ئۆسیمهین لە ئێستادا بە خواستن لەگەڵ یانەی گالاتاسەرای تورکی تا کۆتایی ئەم وەرزە یاری دەکات، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ناپۆلی هەیە کە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ درێژەی هەیە
ڕاپۆرتە ئینگلیزییەکان پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە مانچستەر یونایتد دەیەوێت لە مانگی یەکدا بڕگەی ئازادکردنی ئۆسیمین چالاک بکات کە بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆیە، بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەدەستبهێنێت.
مانا لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ڕاستییەکانی ئەم بابەتەی ئاشکرا کردووە، وتی: زۆرجار گوتم کەس قسەی لەگەڵ ئێمە نەکردووە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڤیکتۆر گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی هەیە، لە ئێستادا لەگەڵ گالاتاسەرای یاری دەکات پێموایە زۆر شت لەسەر ئەو بابەتە وتراوە، هیچ ڕوونادات.