پێشمهرگه سپۆرت -
وادەی گەڕانەوەی ئیدواردۆ کاماڤینگا بۆ نێو یاریگاکان ئاشکرا دەبێت
رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە ئێدواردۆ کاماڤینگای ئەستێرەی ریال مەدرید بۆ یاریی کۆتایی جامی کیشوەرەکانیش ئامادە دەبێت، کە یارییەکە لە 18ـی ئەم مانگە لە یاریگای لوسەیل لە قەتەڕ بەڕێوەدەچێت.
کاماڤینگا لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول تووشی پێکان بوو. بەو هۆیە بەشداریی چوار یاریی رابردووی مێرێنگی نەکردووە.