یانەیەکی‌ ئیتاڵی‌ دەیەوێت ئەنچیلۆتی‌ بکاتە ڕاهێنەر



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ رۆما دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا ئەنچیلۆتی بکات بە راهێنەر 

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاشکرای‌ کردووە ڕۆما یەکێکە لەو یانانەی ناوی ئەنچیلۆتی لە بژاردە سەرەکییەکانی بۆ راهێنەرایەتیکردنیان لە وەرزی داهاتوودا جێگیرکردووە.

ڕۆژنامەکە دەشڵێت کلۆدیۆ ڕانیێری بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکەی لەگەڵدا، هەوڵدەدات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رازی بکات بە گەڕانەوەی بۆ یانەکەی ئیتاڵیا وەک راهێنەر.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوبەرانی ڕیال مەدرید هەوڵدەدەن لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ ڕێکبکەون و وەرزی داهاتوو بیکەن بە راهێنەر، ئەمەش ئەنچیلۆتی لە راهێنەرایەتیکردنی رۆما نزیک دەکاتەوە.

ئەنچیلۆتی لە ساڵانی 1979 تا 1987 بە درێسی ڕۆماوە یاریی کردووە .


PM:08:26:25/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌