‌یۆڤانتۆس چاوی‌ لە یاریزانێکی‌ بەرشەلۆنەیە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ بۆ بەهێزکردنی‌ هێڵی‌ بەرگری چاوی‌ لە تواناکانی‌ بەرگریکارێکی‌  بەرشەلۆنەیە

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، یۆڤانتۆس هەوڵدەدات گرێبەستی خواستن لەماوەی زستانەدا ئەنجامبدات لە میرکاتۆدا، چونکە لەم کاتەدا ناتوانێت پارەی‌ زۆر خەرج بکات

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گلیسۆن بریمەری بەرگریکاری ناوەڕاستی بەڕازیلی و خوان کاباڵی بەرگریکاری کۆلۆمبیا بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە لە یۆڤانتۆس ئامادەنابن، ئەمەش وایکردووە مۆتا داوای بەهێزکردنی یانەکەی بکات.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردەوە، یۆڤانتۆس ئامانجی ئەوەیە، لەم ڕووەوە، گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە بکات کە ڕۆناڵدۆ ئاراوخۆ یان ئەندرێاس کریستینسنە.

ئیدارەی یۆڤانتۆس هیوادارە سەرکەوتوو بێت لە قەناعەت پێکردنی بارسێلۆنا بە ئەگەری گواستنەوەی بە خواستن، بەتایبەتی کە ئەمە دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی پارەی مووچە لەم ماوەیەدا.



PM:08:15:30/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌