پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی ئارسیناڵ چۆتە کێبڕکێی گواستنەوەی عومەر مەرموشی هێرشبەری فرانکفۆرت و هەنگاوێک لە پێش لیڤەرپوڵەوەیە
بەگوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی Give Me Sport بڵاویکردووەتەوە، ئارسناڵ هەنگاوێک لە پێش لیڤەرپوولەوەیە لە کێبڕکێی گواستنەوەی مارمووش.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لیڤەرپوول لە ئێستادا سەرقاڵی فایلی نوێکردنەوەیە لەگەڵ ئەستێرە میسریەکەی تر کە ناوی محەمەد سەڵاحە، ئەمەش ڕێگا بۆ ئارسناڵ خۆش دەکات.
یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت لە بەرامبەر فرۆشتنی مەرموش داوای ٥٠ ملیۆن پاوەند دەکات
فرانکفۆرت پابەندە بە مانەوەی ئەستێرە میسرییەکە تا کۆتایی ئەم وەرزە، بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی دارایی بەهێز لە وەرزی زستاندا بگات، ئەوا ئیدارەی یانەکە بیرۆکەکەی دەگۆڕێت.
مارمووش لە 65 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ یانەی فرانکفۆرت کردووە و 35 گۆڵی تۆمارکردووە و 18 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.