کۆنسیساو: نابێت بە تەنها تیۆ تاوانبار بکەین



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

کۆنسێساو جەختی لەوەکردووە  نابێت بە تەنها تیۆ تاوانبار بکرێت  و دەشڵت لە ئێستادا پێویستە سەرنجی تەواوییان لەسەر نازناوی خولی ئیتاڵیا بێت.

سێرجی کۆنسێساوی راهێنەری میلان پاش کرانەدەرەوەیان لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا وتی نابێت بەتەنها تیۆ هێرناندێز تاوانباربکرێت لەسەر شکستەکەمان و بەڵکوو هەموومان بەرپرسین.

سەبارەت بە گۆڕانکاریکردن بە سانتیاگۆ خیمینێزوتی من بۆیە لێرەم مووچە وەردەگرم کار بکەم و بڕیاربدەم خیمینێز پێویستبوو گۆڕانکاری پێبکرێت چونکە پێکانی هەبوو.

وتیشی هاوشێوەی یاری دینامۆزەگرەب خولەکی زۆرمان بە 10 یاریزانەوە ئەنجامدا و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەبوو.

لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە لە ئێستادا پێویستە سەرنجی تەواوییان لەسەر خولی ناوخۆی بێت بۆئەوەی بتوانن ئەنجامی باش بەدستبهێنن و دڵی هاندەرانیان خۆش بکەن.



PM:10:59:19/02/2025




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌