‌هیلال ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ سۆبۆسلای‌ خەرج دەکات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ هیلال ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی سۆبۆسسلای خەرج بکات.

رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی هیلال ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی ئەو یاریزانەدا خەرج بکەن.

گرێبەستی ئەستێرە هەنگارییەکە لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ هیلال گفتوگۆ ئەنجام بدات.

دۆمینک سۆبۆسسلای لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەشداری 81 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 14 گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات.


PM:08:58:05/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌