پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنە بیر لە فرۆشتنی گاڤی ناکاتەوە ئەگەرچی پاریس گرێبەستێکی گەورەش پێشکەش بکات .
پێگەی ئێل ناسیۆناڵ ئاشکرای کردووە خوان لاپۆرتا گاڤی بەیەکێک لە داهاتووەکانی یانەکان دادەنێت و ئامادەنییە بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت .
پێگەکە باس لەوەش دەکات یانە کەتەلۆنییەکە تەنانەت ئامادەنییە بە 100 ملیۆن یۆرۆ گاڤی بفرۆشێت چونکە وای دەبینن ئەو خزمەتەی یاریزانەکە پێشکەشی بارسای دەکات بەهیچ بڕە پارەیەک پێوانە ناکرێت .
گرێبەستی ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە حوزەیرانی ساڵی 2030 کۆتایی پێدێت و بەبێ رەزامەندی بارسا ناتوانێت لەگەڵ پاریس یاخود هیچ یانیەکیتر گفتوگۆ ئەنجام بدات .