پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیە گرێبەستێک خەیاڵی پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکات بۆ گواستنەوەی ڤالڤێردی .
تۆری فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە مانچستەر یونایتد دەیەوێت ئەستێرە یانەی ریاڵ مەدرید فیدریکۆ ڤاڵڤێردی بگوازێتەوە ریزەکانی .
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە مانچستەر یونایتد ئامادەیە لە بەرامبەر کڕینی ئەو یاریزانەدا 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی شاهانە بکات ، بەڵام ئەستەمە ریاڵ مەدرید دەستبەرداری بێت .
گرێبەستی فیدریکۆ ڤاڵڤێردی لەگەڵ یانەی شاهانە تاوەکوو هاوینی 2029 بەردەوامە و ئەو ئەستێرە ئۆرۆگواییە بەدرێسی ریاڵ مەدرید بەشداری 306 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 29 گۆڵ و 30 ئەسیست تۆماربکات .