پێشمهرگه سپۆرت -
فلۆریان ڤێرتزی ئەڵمانی و هێرشبەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن دوو ئامانج وای لێكردووە ریاڵ مەدرید هەڵبژێرێت
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، دەیەوێت ڕووبكاتە ریاڵ مەدرید ئەوەش بە دوو ئامانج، یەکەم چانسی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگی زیاتر دەکات و دووەمیش لە بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەرفەتی زیاتری بۆ دەڕەخسێنێت.
بەپێی ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا بێت، تاکو ئێستا مانچستەر سیتی خواستی سەرەکی گواستنەوەی ڤێرتزی هەیە و ئامادەیە سەروو 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ دابین بکات، بەڵام خوودی یاریزانەکە ئامانجی ئەوەیە ڕوو لە یانە ئیسپانییەکە بکات.