خەڵاتەکانی لۆریۆس دابەشکران و لامین یامال بە باشترین دیاری‌ کرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لەشاری‌ مەدریدی‌ پایتەختی‌ ئیسپانیا خەڵاتەکانی لۆریۆس 2025 دابەشکران، بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی وەرزشی گرنگ لە وەرزشە جیاوازەکان.

لە مەراسیمەکەدا یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە باشترین یانەی وەرزشی بۆ ساڵی 2025 هەڵبژێردرا، هەروەها ئارماند دوپلانتیس کە یاریزانی بازدانە خەڵاتی باشترین وەرزشکاری پێبەخشرا.

هاوکات، لامین یامالی تەمەن 17 ساڵی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە خەڵاتێکی تایبەتی وەرگرت، ئەویش بە بۆنەی دەستنیشانکرانی وەک پێشکەوتووترین یاریزانی لاو بۆ ساڵی 2025.

هەروەها لە مەراسیمەکەدا خەڵاتێکی تایبەت بە رافاێل نادالی یاریزانی ئیسپانی تێنسی سەر زەوی بەخشرا، ئەوەش وەک رێزلێنان لە لە کاروانی وەرزشی ئەو ئەستێرەیە.


PM:08:40:22/04/2025




ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌