پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق به هاوكاری لقی دهۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی زاخۆ خولی نایابی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی عێراقی به‌به‌شداری 5 یانه ده‌ستپێكرد .
له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كان كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 25 ی ئه‌یلول به‌ڕێوه چوو تێیداو كچانی یانه‌ی سه‌نحاریبی دهۆك توانیان به ئه‌نجامی 93 - 57 سكۆر له كچانی یانه‌ی به‌سره به‌رنه‌وه .
دووه‌م یاری له نێوان كچانی غازی شیمال و ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجام دراو دوایی یارییه‌كی به‌هێز كچانی غاز شیمال توانیان به جیاوازی 28 سكۆر و به ئه‌نجامی 58 - 30 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و یارییه‌كانی خوله‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 26 ی ئه‌یلولی 2022 دوو یاری دیكه ئه‌نجام ده‌درێت تێیداو ئه‌كادی هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان یاری ده‌كات و هه‌رچی به‌سره و غاز شیماله له دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .