پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات و له‌و كۆمه‌ڵه‌یه به فه‌رمی شه‌ش یانه به‌شدارن .
به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له شاری هه‌ولێر و به‌به‌شداری نوێنه‌ری شه‌ش یانه‌ی به‌شداری خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ، كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی ئه‌نجام درا و تێیداو بڕیار درا یارییه‌كان له ڕۆژی چوار شه‌ممه 16 ی 11 ی 2022 ده‌ست پێبكات و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له هۆڵی دكتۆر سائر ده‌بێت .
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و خشته‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كان و كاته‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .