پێشمهرگه سپۆرت -
بەسەرپەرشتی ههریهك له سەلاح حهسهن خەسرەو سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و موئەیەد مەغدید و د.دیار سدیق جێگرانی سەرۆک و د.ئالان قادر ئەمینداری گشتی و به ئامادەبوونی بەختیار فەریق ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی عێراق و ئەمینداری دارایی و ئەندامانی دیکە و ئامادەبوونی نوێنەرایەتی شارەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێم، کۆبونەوەی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان بەرێوەچوو .
له کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئێستای وەرزشی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند پرس و خاڵێک پەیوەست بەدۆخی وەرزش لە هەرێم و عێراق کرا .
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان