پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی به‌ڕێوه چوونی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی وه‌رزشی عێراق و له نێو هۆڵی هۆتێل ڕه‌شید له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق به‌ڕێز ، خالد كبیان ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی كرد له شاندی وه‌رزشی شاری سلێمانی كه پێك هاتبوون له به‌ڕێزان ( سه‌رتیپ عه‌لی ، لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، د ، دیار صدیق ، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان ، خاتوو ئاره‌زوو مه‌حمود ، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق و دكتۆر عه‌لی ته‌ها ، كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ) له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا خالد كبیان خۆشحاڵی خۆی پیشان دا به ئاماده‌بوونی شاندی وه‌رزشی شاری سلێمانی له نێویاندا هاوڕێی دێرینی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان دۆستایه‌تیه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه‌و وه چاویان له‌سه‌ر چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی یانه‌كه‌یه كه له پاش ساڵی 2003 و به‌شدارن له زۆرینه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراق دا .
هه‌روه‌ك به‌خێرهاتنی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد به سه‌رۆكایه‌تی بهڕِێز سه‌رتیپ عه‌لی لێپرسراوی بۆرده‌كه و ئه‌ندامانی ، ئه‌مه‌و ناوبراو ڕایگه‌یاند كه پێویسته پێكه‌وه كاری به‌رده‌وامیان هه‌بێت تا ژێر خانی وه‌رزشی ولاَت به‌ره‌و پێش به‌رن و هه‌روه‌ك له‌وه‌ی له كۆڕبه‌نده‌كه باسی لێوه كراوه و پلانی بۆ دانراوه كه به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانیش پاڵپشتی ته‌واوی هه‌یه بۆ وه‌رزش و وه‌رزشكاران له ولاَت دا .
پاشان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ناوی خۆی و هاوڕێكانی سوپاسی خالد كبیانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شاری سلێمانی ، شارێكی هه‌میشه زیندووه و وه‌رزش له نێو جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ئه‌و شاره‌دا به گرنگییه‌وه سه‌یر ده‌كرێت و بۆیه چاوی ڕه‌خنه‌گران و دڵسۆزان هه‌میشه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق بووه و په‌یڤه‌كان له نێو تۆڕه كۆمهلاَیهتییهكان شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كایه‌ی وه‌رزشی گرنگه ژێر خانێكی به‌هێزی هه‌بێت تا بتوانین یه‌ك ده‌ست و پێكه‌وه ئالاَی ولاَت له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان به‌سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كان بشهكێنینهوه .