پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق له شاری به‌غداد دوا بڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئاشكرا كردوو له كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاری دا كه له وه‌رزی نوێی خوله‌كه یه‌ك پیشه‌گه‌ری ده‌ره‌كی به‌شداری بكات و یانه‌كان سه‌رپشك ده‌بن له بانگێشت كردنی ئه‌و یاریزانه له هه‌ر پێگه‌یه‌كی یاریگه‌دا بێت ، هه‌روه‌ك له بڕیاره‌كانی یه‌كێتی ناوبراو هاتووه كه خوله‌كه به دوو قۆناغی هاتن و چوون ده‌بێت و بڕی پاره‌ی داواكراویش بۆ به‌شداری هه‌ر یانه‌یه‌ك سێ ملیۆن دیاری عێراقی ده‌بێت .
ئه‌مه‌و یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه كه خولی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ له دایك بوونی 2007 و 2008 له گه‌ڵ واده‌ی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی پێشكه‌وتوان ئه‌نجام بدات و دوا واده‌ی ناردنی نوسراوی فه‌رمی یانه‌كانیشی بۆ 7 ی ئابی 2023 دیاری كردووه .
جێگه‌ی باسه له وه‌رزی ڕابردووی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی شاری به‌سره توانی یه‌كه‌م بێت و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به پله‌ی دووه‌م هاتن .