پێكهاته‌ی‌ كۆتای‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ عێراق ئاشكرا كرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانی‌ له‌ به‌رواری‌ 19 تا 26 ی‌ ئابی‌ 2023 و له‌ شاری‌ ورمییه‌ی‌ ولاَتی‌ ئێران به‌ڕێوه‌ بچێت ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ عێراق دوا لیستی‌ پێكهاته‌ی‌ یاریزانانی‌ ئاشكرا كرد كه‌ بریتین له‌م یاریزانانه‌ و له‌ پێگه‌ی‌ ڕافع ، عه‌لی‌ ته‌ها ، مسته‌فا حه‌مید ، سه‌یف حسێن  ، له‌ پێگه‌ی‌ چوار یاریزانان ، منتزر محه‌مه‌د ، نه‌وزاد شێرزاد ، ئوسامه‌ منیف ، حسێن نه‌میر ، له‌ پێگه‌ی‌ خه‌لفی‌ ، عومه‌ر عه‌لی‌ ، ئه‌صیل جه‌میل ، پێگه‌ی‌ سه‌نته‌ر ، محه‌مه‌د مه‌حمود ، ئیسلام ساجد ، عه‌باس ڕیاز و له‌ دوا پێگه‌ و بۆ یاریزانی‌ سه‌ربه‌ست ( لیبرۆ ) كه‌ریم هادی‌ و منزر خلدون ، یاری‌ ده‌كه‌ن .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه‌ پاڵه‌وانێتی‌ 22 ی‌ ولاَتانی‌ ئاسیایه‌ 18 ولاَت به‌شداری‌ بكات كه‌ و هه‌ڵبژارده‌كانیش دابه‌شی‌ سه‌ر 6 كۆمه‌ڵه‌ كراون و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق-یش له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌و ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ ئێران و هۆن كۆنگ ده‌بێته‌وه‌ .







PM:03:06:13/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 2412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌