پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژی پێنج شەم 24ی8ی2023، لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و ئەمینداری گشتی و دارایی و ئەندامان لە مەکتەبی تەنفیزی، کۆبۆوە و چەندین بریار و راسپاردە دەرکرا بەم شێوەیە:
1ـ دەست لە کارکێشانەوەی د.دیار محەممەد سدیق لەجێگری سەرۆک پەسندکرا، سوپاس و پێزانینیش ئاراستەی کرا دوای ئەو ماوەی لەخزمەت پرۆسەکە و وەرزشوانان دابووە، کار وکردارەکانی بەرز نرخێندرا و هیوای سەرکەوتنی لەپۆستی داهاتووی کە وەک سەرۆکی نوێنەرایەتی سلێمانی دەست بەکاربوو بۆی کرا، هەروەها پیرۆزبایی لە کاک نزار مستەفا ئەمین کرا کە وەک جێگری سەرۆک دەست بەکاربوو .
2ـ پەسەندکردنی سەرجەم هەڵبژاردنی نوێنەرایەتییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەرێم .
3ـ نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بکرێت،سەبارەت بەپێدانی روونکردنەوە لەسەر کردنەوەی بەشی یەکێتییە وەرزشییەکان لە ناو وەزارەتی رۆشنبیری، وەتا چ رادەیەکیش ئەم بەشە کارەکانی دژ بەکارەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان نابێت .
4ـ نووسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، بەمەبەستی دابینکردنی بڕە پارەیەک بۆ نوێنەرایەتی پارێزگای هەڵەبجە .
5ـ نووسراوێک ئاراستەی سەرجەم یەکێتییە وەرزشییەکان بکرێت لەگەڵ نوێنەرایەتی شارەکانی هەرێم،کە هەر کارێک پەیوەندی بە کاروچالاکی یەکێتییە وەرزشییەکانەوە هەبێت، مەرجەعی یەکەم و کۆتا، یەکێتییە وەرزشییەکان و لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستانە، هەر یەکێتییەک و نوێنەرایەتییەک بە پێچەوانەی ئەم هەنگاوەوە کاربکات رووبەرووی لێپرسینەوە دەبێتەوە .
5ـ پەسەند کردنی سەرجەم کارو چالاکی یەکێتییە وەرزشییەکان لە ماوەی هەشت مانگی رابردوو، واتە لە1ی1ی 2023 تاوەکو ئەمرۆ 24ی8ی2023، هەروەها راپۆرتی دارایی و باری دارایی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان هەڵسەنگاندنی بۆکراو بریاری پێویستی لە بارەوە درا .
راگەیاندنی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان