پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی هه‌ندرێن و سیروانی نوێ و گه‌یشتنیان به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی ئاشكرا كرد كه یارییه‌كانی به شێوازی چوون و هاتن ده‌بێت .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی ناوبراو بڕیاری داوه كه له به‌رواری 1 ی مانگی داهاتوو یارییه‌كان ده‌ست پێبكات كه تێیداو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یه‌كه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌ی میوانداری له هه‌ندرێن ده‌كات و هه‌روه‌ك سیروانی نوێ ده‌بێته میوانی شۆڕیجه .