پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق چاودێری پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌كات و له پالاَوتنی گه‌یشتن به یارییه‌كانی كۆتایی عێراق بۆ ئه‌و یانانه‌ی به‌شداری نایاب ناكه‌ن پالاَوتنێكی تایبه‌تی بۆ ئاستی لاوان ئه‌نجام دا و تێیداو دوایی ڕكابه‌رییه‌كان هه‌ریه‌ك له تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی ، ده‌ربه‌ندیخان له شاری سلێمانی ، سایبێس له هه‌ولێر و دهۆك له دهۆك ، گه‌یشتنه یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و یاریانه بیلال مه‌ولود ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئه‌م پالاَوتنه بۆ ئه‌و یانانه‌یه كه تیمی نایابیان نیه هه‌ربۆیه یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق به گرنگی زانی لاوانی ئه‌و یانانه له خولێك كۆبكاته‌وه و دواجار دوو تیم بگاته یارییه‌كانی كۆتایی عێراق .
بیلال ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوایی گه‌یشتنی هه‌رسێ یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان ، سایبێس و دهۆك ، ڕۆژی چوار شه‌ممه 6 ی ئه‌یلول یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م و كۆتاییان ده‌ست پێده‌كات كه له كۆتایی دوو تیم ده‌گاته یارییه‌كانی كۆتایی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی عێراق .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه گرنگی ئه‌و خوله خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه كه یاریزانانی به‌شداری خولی نایاب ناتوانن به‌شداری له‌م خوله بكه‌ن و ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی سود بینینی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه به‌شداریان له خوله‌كان كه‌مه .
خشته‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م و كۆتای
لاوانی دهۆك × لاوانی سایبێس 6 / 9 / 2023 یاریگه دهۆك
لاوانی ده‌ربه‌ندیخان × لاوانی دهۆك 11 / 9 / 2023 یاریگه ده‌ربه‌ندیخان
لاوانی سایبێس × لاوانی ده‌ربه‌ندیخان 14 / 9 / 2023 یاریگه ئه‌كاد